هەواڵ
نوێترین بڕیار لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەوە
 ئاڕاستە


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌، سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌بێ‌ ره‌زامه‌ندی‌ ناتوانن مامۆستایانی‌ وانه‌بێژ ببه‌خشن یان دایبنێن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌ گشتاندنێكی‌ ئاراسته‌ی‌ په‌روه‌رده‌كانی‌ (رۆژئاوا، رۆژهه‌ڵات، رانیه‌، پشده‌ر، ده‌ربه‌ندیخان، قه‌ره‌داغ، دوكان، چه‌مچه‌ماڵ‌، شارباژێر، شاره‌زوور، سه‌یدسادق و پێنجوێن" كرد.

له‌ گشتاندنه‌كه‌دا هاتووه‌ "ئاگادار سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندن له‌ سنووری‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كانتان بكه‌ن كه‌ به‌بێ‌ ره‌زامه‌ندی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان ناتوانن مامۆستایانی وانه‌بێژ (دانه‌مه‌زراو) ببه‌خشن یان دابنێن".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌ جه‌ختی‌ له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌ هەربەڕێوەبەرێک پابەند نەبێت سزا دەدرێت

212 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/13/2021 5:38:10 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ