نامه‌وێت جارێكی دیكه ببمه مسته‌ربین
ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی به‌ریتانی ڕۆوان ئاتكینسن ناسراو به كه‌سایه‌تی مسته‌ر بین، ماندوو بووه له‌و رۆڵه‌ی به هه‌موو جیهانی ناساند و چیتر نایه‌وێت دووباره بێته‌وه.
زنجیره فیلمی مسته‌ر بین، یه‌كێكه له پڕ بینه‌رترین زنجیره‌كان كه به‌شێوازی ئه‌نیمه‌یشنیش هه‌یه و ڕۆوان ئاتكینسن رۆڵی سه‌ره‌كی به‌رجه‌سته ده‌كات و له‌لایه‌ن ڕۆوان و ریچارد كهرتسهوه به‌رهه‌مێندراوه له ساڵی 1990.
هه‌رچه‌نده ئه‌م زنجیره له ئێستا نه‌ماوه، به‌ڵام بینه‌ری له‌ده‌ست نه‌داوه و یه‌كێكه له خۆشترین فیلمه كۆمیدیه‌كان، رۆوان به ده‌نگی تا ئێستاش به‌شداره له زنجیره ئه‌نیمه‌یشنه‌كانی مسته‌ر بین، به‌ڵام له لێدوانێكیدا بۆ رادیۆ تایمز ده‌ڵێت "به‌ڕاستی ماندوو بووم له كه‌سایه‌تی مسته‌ر بین، نامه‌وێت هه‌رگیز جارێكی دیكه ئه‌و رۆڵه به‌رجه‌سته بكه‌مه‌وه، هیچ چێژیشی لێنابینم .
رۆوان له‌دایكبووی 1955، ماسته‌ری له ئه‌ندازیاری كاره‌بادا به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌كته‌رێكی به‌ناوبانگی ناو جیهانی فیلمه كۆمیدییهكانه و له‌هه‌مانكاتدا ڕۆڵی له چه‌ندین جۆری فیلمی تردا بینیه‌وه، یه‌كێكه له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی به‌ریتانیا و خاوه‌نی چه‌ندین پێشانگای ئۆتۆمبیله.
به‌پێی زانیارییه‌كان تۆڕی جیهانی نێتفلێكس له ئێستادا ئاماده‌كاری بۆ زنجیره‌یه‌كی نوێی كۆمیدی ده‌كات، له ژێر ناونیشانی Man vs Bee، ئه‌مه‌ش دوای ماوه‌یه‌كی زۆر دووركه‌وتنه‌وه‌ی له هونه‌ری كۆمیدیا.
|