شێر به پادشای دارستان ناسراوه ، بهلاَم له‌دارستان ناژی زیاتر له‌شوێنی ته‌خت و سهووزایی ده‌ژی ، دڕنده و گۆشت خۆره و زیاتر له كیشوه‌ری ئه‌فه‌ریقا و هند ده‌ژین ، ئاره‌زووی ئاو و هه‌وای مام ناوه‌ند ده‌كه‌ن .
مێیهكانیان خه‌ریكی ڕاوكردنن و په‌یدا كردنی ژه‌مه خۆراكن ، بهلاَم نێره‌كانیان سه‌ره‌تا ئه‌و نێچیره ده‌خۆن پاشان مێیه‌كان دوای ده‌یخۆن ، نێره‌ی شێر زۆركه‌م ڕاو ده‌كه‌ن ، زیاتر ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ببنه سه‌ركرده‌ی گروپێك شێر .
مێیه‌ی شێر زۆر به‌سۆزه وه‌ك له نێره‌ی شێر .
شه‌وانه شێر زۆر چالاكه زیاتر ڕاو ده‌كه‌ن ، بهلاَم به‌ڕۆژ ئاره‌زوو ده‌كه‌ن "16 " بۆ "20" كاتژمێر بخه‌ون ،یاخود پاڵكهون.
مێیه‌ی شێر زیاتر له‌ته‌مه‌نی "4" ساڵیدا ده‌بێته دایك ، نێره‌كانیان له‌ته‌مه‌نی دوو ساڵییه‌وه ئاره‌زووی جووت بونیان هه‌یه هه‌تا ده‌بنه "4" ساڵی كه ته‌مه‌نی پێگه‌یشتنیانه زۆر ئاره‌زووی جووت بوون ده‌كه‌ن .
زۆربه‌ی نێره‌ی شێره‌كان له‌ته‌مه‌نی "5" ساڵییاندا ، به‌یه‌كه‌م هه‌لی ده‌زانن ببه سه‌ركرده‌و گه‌وره‌ی گروپێك زۆرجار هه‌ر له‌و ته‌مه‌نه‌دا یه‌كه‌م جووت بوونی له‌گه‌ڵ مێیییهك ده‌كات و ئاره‌زووی بێچوویه‌ك ده‌كات و به‌خێزانی خۆی ده‌زانێت .
له‌وه‌ش گرنگتر نێره‌ی شێر له‌یه‌ك ژن زیاتری ده‌وێت واته ئاره‌زوو ده‌كات چه‌ند مێییهك له‌ژیانیدا هه‌بێت ، به‌هه‌مان شێوه مێیهكانیشیان له‌گه‌ڵ چه‌ند نێرهیهك ده‌بن .