هەمەڕەنگ
چه‌ند تێكه‌ڵه‌یه‌كی‌ ئاسان بۆ نه‌رم بوونی‌ ده‌سته‌كانت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
هاتنی وه‌رزی سه‌رما  پێستی‌  ده‌ستت زیاتر وشك ده‌كاته‌وه‌ ،  ئه‌مه‌ش واده‌كات چرچ ببێت، ئه‌گه‌ر گرنگیشیان پێنه‌درێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ببێته‌ هۆی زوو ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی پیری.

هه‌ربۆیه‌ ده‌توانیت چه‌ند گیراوه‌یه‌كی‌ سروشتی‌ له‌ماڵه‌وه‌  به‌كاربهێنیت بۆ نه‌رم بوونه‌وه‌ی‌ ده‌سته‌كانت:-
*ئاوی لیمۆ و شه‌كر:
ئاوی لیمۆ و شه‌كر تێكه‌ڵ بكه‌ و بیده‌ له‌ ده‌ستت، ئه‌مه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ڵه‌ی سه‌ر پێسی ئه‌و ناوچه‌یه‌ و پاكبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی چرچی پێستی ده‌ست، بۆ ئه‌مه‌ش مه‌ساجی ده‌سته‌كانت بكه‌ به‌و تێكه‌ڵه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی خانه‌ مردووه‌كانی لابچێت.
* شیر:
رۆژانه‌ بۆماوه‌ی ١٥-٢٠ خوله‌ك ده‌ستت بكه‌ره‌ ناو شیره‌وه‌، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تادا پاكی كه‌ره‌وه‌ و دواتر بیخه‌ ناو شیره‌كه‌وه‌.
*مۆز:
مۆزێك بهاڕه‌ و بیده‌ له‌ ده‌سته‌كانت و مه‌ساج بكه‌ پێی‌ ، چاوه‌ڕێ بكه‌ تا وشك ده‌بێته‌وه‌ ئینجا به‌ ئاوی گه‌رم بیشۆ.
*زه‌یتی زه‌یتون:
شه‌وانه‌ به‌ زه‌یتی زه‌یتون ده‌سته‌كانت چه‌ور بكه‌، پاشان ده‌ستكێشێكی لۆكه‌ له‌ده‌ستبكه‌ دواتر به‌ئاوی گه‌رم بیشۆ.
168 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/11/2021 10:30:30 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ