ئابوری
واده‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری دارایی بە راگەیاندووە، چوار رۆژی دیکە، واتە لە ١٥ی ئەم مانگەوە دەست بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم له‌ لێدوانێكدا رایگەیاند:" "له‌ ١/١٥ چونكه‌ ساڵی دارایی هه‌یه‌ خۆی له‌ ٢٠/١ده‌ست پێ ده‌كات تا ١٢/٢٠ كه‌ حساباتی دارایی داده‌خرێت پێی ده‌ڵێن ساڵی دارایی كه‌ له‌ ١/٢٠ ده‌كرێته‌وه‌ به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ١/١٥ ده‌ست ده‌كاته‌وه‌ به‌دابه‌شكردنه‌وه‌ی مووچه‌ ، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری لیسته‌كانی ئاماده‌كردووه‌ بۆ ئه‌و بابه‌ته‌."

وتیشی‌:"یه‌كێك له‌خاڵه‌كانی كابینه‌ی نۆ بریتییه‌ له‌لامه‌ركه‌زیه‌ت، وه‌ ئێستا لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی بۆ پێكهێناوه‌، ئه‌م لیژنه‌یه‌ نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی تێدایه‌ كه‌ له‌حكومه‌تدان، سه‌ردانی هه‌ر سێ لایه‌نیش كراوه‌، وه‌ كاری زۆر جددی بۆ كراوه‌ كه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌م ساڵدا ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌."

 ڕایگەیاند:" هه‌رێمی كوردستان، هه‌رێمێكی ده‌ستورییه‌ به‌پێی ده‌ستوری عێراق ئه‌م هه‌رێمه‌ پێكهاتووه‌ وه‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ بریتییه‌ له‌پارێزگای سلێمانی، پارێزگای هه‌ولێر، پارێزگای دهۆك، وه‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش ، بۆیه‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ هه‌موو ئه‌م پارێزگایانه‌ له‌خۆده‌گرێت، وه‌ به‌پێی ده‌ستوری عێراق دروست بووه‌ هیچ شتێكی نایاسایی تێدانییه‌ ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داكۆكی له‌مافی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات، وه‌ داكۆكی له‌ قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه‌به‌خوێنی شه‌هیدان و قوربانیدانی ئه‌م میلله‌ته‌ دروست بووه‌، هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت ئه‌م هه‌رێمه‌ پارچه‌ پارچه‌ بكات یاخود ئه‌م هه‌رێمه‌ نه‌مێنێت مانای وایه‌ دژی ئیراده‌ی میلله‌ته‌كه‌ی وه‌ستاوه‌. "
1820 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/11/2021 10:11:27 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ