كیم به‌هۆی خه‌وتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕه‌گه‌زخوازێك جیابۆته‌وه
ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
نمایشكاری به‌ناوبانگی ئه‌مریكی جێفری ستار، بۆ یه‌كه‌مجار باس له په‌یوه‌ندی نێوان خۆی و ڕاپه‌ڕی ئه‌مریكی كانییه وێست هاوسه‌ری كیم كارداشیان ده‌كات، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی جیابوونه‌وه‌یان.
جێفری ستاری ته‌مه‌ن 35 ساڵ له چه‌ناڵی یوتوب ده‌ڵێت "من هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی سۆزداریم له‌گه‌ڵ كانییه وێست نه‌بووه و نییه، من سینگڵم و هیچ كه‌سێك له ژیانمدا بوونی نییه، ئه‌م هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه‌م زۆر پێ سه‌یره، ئه‌مه ته‌نها به‌هۆی بوونی گۆرانیه‌ك پێكه‌وه له ساڵی 2009، له یادیشم نه‌ماوه"
به‌پێی هه‌واڵی میدیا جیهانییه‌كان، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له هه‌ردوولا ئاشكرای كردووه، كه كیم كارداشیان و كانییه وێست ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به ته‌واوی جیابوونه‌ته‌وه، ته‌نها له‌پێناو منداڵه‌كانیان یه‌كتری ده‌بینن و ماونه‌ته‌وه به‌وشێوازه، به‌مزوانه‌ش كیم به فه‌رمی له دادگا داوای جیابوونه‌وه تۆمارده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌هه‌مان شێوه له‌لایه‌ن خێزانی كیمه‌وه به‌هه‌مان شێوه هه‌واڵی بوونی په‌یوه‌ندی نێوان كانییه وێست و جێفری ره‌تكرایه‌وه، ئه‌م ده‌نگۆیانه‌ش دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كی پسپۆڕی بواری جوانكاری ئاڤا لویز هات له تیك تۆك به‌بێ بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك.
|