هەمەڕەنگ
بۆ تواندنه‌وه‌ی‌ چه‌ووری‌ ورگ به‌گه‌ده‌ی‌ به‌تاڵ ئه‌مه‌ بخۆره‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
كه‌سانێكی زۆر به‌دوای رێگه‌ی جیاوازه‌وه‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌ ئاسانی چه‌وری كه‌مه‌ر و ورگیان داببه‌زێنن، هه‌روه‌ك ده‌زانین بوونی‌ چه‌ووری‌ وورگ و كه‌مه‌ر  ، ڕێكی‌ له‌ش و لار  تێك ده‌دات و قه‌ڵه‌و ده‌رت ده‌خات .

بۆ ئه‌مه‌ش ده‌توانن سوود له‌ رێگه‌یه‌كی ئاسان و ساده‌ وه‌ربگرن:-

گیراوه‌یه‌كی ئاسان كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ خه‌یار و گوێزه‌ر و ئه‌نه‌ناس و بیبه‌ری شیرین و ئاوی لیمۆ، ئه‌م تێكه‌ڵه‌یه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ سوتاندنی چه‌ورییه‌كان به‌تایبه‌ت چه‌وری ورگ و كه‌مه‌ر و پێویسته‌ له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌یدا سیستمێكی خواردن په‌یڕه‌و بكرێت.
بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م خواردنه‌وه‌یه‌ :
 یه‌ك خه‌یار، سێ گوێزه‌ر، نیو كوپ ئه‌نه‌ناس، نیو كوپ بیبه‌ری شیرین و نیو كوپ ئاوی لیمۆ بهێنه‌، هه‌موو سه‌وزه‌واته‌كان بشۆره‌وه‌ و توێكڵی خه‌یار و گوێزه‌ر و ئه‌نه‌ناسه‌كه‌ لێبكه‌ره‌وه‌ و ناوكی بیبه‌ره‌كه‌ ده‌ربهێنه‌، ئینجا هه‌موویان بكه‌ره‌ خه‌لاَته‌وه‌ و تێكه‌ڵیان بكه‌.
به‌یانیان دوای له‌ خه‌و هه‌ستان كوپێك ئاو بخۆره‌وه‌ ئینجا كوپێك له‌م تێكه‌ڵه‌یه‌ بخۆره‌وه‌ و دوای 10 خوله‌ك نانی به‌یانی بخۆ.
به‌لاَم بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كێشه‌ی برینی گه‌ده‌یان هه‌یه‌ ده‌بێت ئه‌نه‌ناسه‌كه‌ی تێنه‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌م تێكه‌ڵه‌یه‌ هه‌فته‌ی سێ جار بخورێته‌وه‌، و گرنگه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا خواردنی ته‌ندروست بخۆن و دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌ چه‌وری و شه‌كر و وه‌رزش بكه‌ن.
622 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/10/2021 11:15:06 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ