تەندروستی
هۆكاری‌ چییه‌ دوای‌ له‌خه‌و هه‌ستانت توشی‌ سه‌رئێشه‌ ده‌بیت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
كاتێك به‌یانیان له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستین هه‌موومان ده‌مانه‌وێت وزه‌یه‌كی جه‌سته‌یی باشمان هه‌بێت و جه‌سته‌مان حه‌وابێته‌وه‌، به‌ڵام هه‌ندێكجار دوای‌ له‌خه‌و هه‌ستان  تووشی سه‌رئێشه‌ ده‌بیت كه‌ واده‌كات نه‌توانیت سه‌ره‌تای رۆژه‌كه‌ت به‌ وزه‌ و چالاكییه‌وه‌ ده‌ستپێبكه‌یت.

هه‌روه‌ك ده‌زانین كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌ن بۆ ئازاری‌ سه‌ر و سه‌رئێشه‌ له‌خواره‌وه‌ ئاماژه‌ی‌ پێ‌ ده‌ده‌ین:-
* دره‌نگ خه‌وتن و كه‌مخه‌وی و خه‌وزڕانی شه‌وانه‌، كه‌ واده‌كه‌ن به‌پێی پێویست نه‌حه‌وێیته‌وه‌ و نه‌خه‌ویت.
* سه‌رئێشه‌ی‌ یه‌ك لای‌ سه‌ر كه‌زۆر بلاَوه‌ ، ئه‌مه‌ش زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رما بوونی‌ سه‌ر .
*دانه‌جیڕه‌ له‌ شه‌واندا.
* گرژبوونی ماسولكه‌كانی شان و مل.
* ده‌كرێت سه‌رئێشه‌ی به‌یانیان ئاماژه‌بێت بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن به‌هۆی بوونی گرێ له‌ مێشكدا.
596 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/10/2021 11:11:14 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ