هونەر
بۆ ئه‌م جاره‌ خانمێكی‌ مه‌غریبی‌ شاجوانی‌ به‌ده‌ست هێنا
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
له‌ كێبڕكێیه‌كی به‌هێزدا له‌نێوان 12 ولاَتی به‌شداربووی عه‌ره‌بی بۆ ساڵی 2020، كچێكی مه‌غریبی به‌ناوی ئیلهام مه‌خفی توانی نازناوی شاجوانی عه‌ره‌بی به‌ده‌ست بهێنێت.

ئاهه‌نگی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی عه‌ره‌بی بۆ ساڵی 2020 له‌ میسر به‌ڕێوه‌چوو، هاوكات نورهان ئه‌حمه‌د وه‌ك نوێنه‌ری میسر توانی وه‌ك هاوه‌ڵی یه‌كه‌م و كچێكی تونسی به‌ناوی ئه‌حلام سویدی به‌ هاوه‌ڵی دووه‌م و سوهه‌ زه‌ید له‌ جه‌زائیره‌وه‌ به‌ هاوه‌ڵی سێیه‌م هه‌ڵبژێردرا، هاوه‌ڵی چواره‌میش بۆ كچێكی عیراقی بوو به‌ناوی مریه‌م.

ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌ چه‌ندین چالاكی و هونه‌ری و كه‌لتوری به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌نگوستیله‌ی ئه‌ڵماس پێشكه‌ش به‌ شاجوانی عه‌ره‌بی كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان ئیلهام مه‌خفی ته‌مه‌نی 28 ساڵه‌ و بڕوانامه‌ی ماسته‌ری هه‌یه‌ له‌ بواری ئابوری.

199 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/9/2021 11:58:45 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ