توش بووانی شه‌كره له‌وه‌رزه زستاندا پێویسته زۆر ئاگاداری خۆیان بن ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌بێت زیاتر له‌هه‌مووان ڕێنمایی ته‌ندروستی په‌یڕه‌و بكه‌ن و ئاگاداری ته‌واوی ته‌ندروستی له‌شی بێت به‌تایبه‌تی گورچیله‌كانت و میزه‌ڵدانت و دڵ و مێشكت ، چونكه پشت گوێ خستنی به‌شه‌كانی تری له‌شت ئه‌گه‌ری زۆره .
بێ ئاگاداربوونی خۆت به‌شێكی سه‌ره‌كی جه‌سته‌ت لاواز بووبێت ، بۆ نموونه گورچیله‌كانت .
توش بووانی شه‌كره له‌وه‌رزی زستاندا چۆن ئاگاداری خۆیان بن :
*ئه‌وه له‌بیرمه‌كه ته‌ندروستییانه ژه‌مه خۆراك بخۆ و خه‌وێكی ته‌ندروستت هه‌بێت و وه‌رزش كردن و جووڵه زۆرگرنگه په‌یڕه‌وی بكه‌یت و كاتی بۆ ته‌رخان بكه .
* پشكنینی ڕێژه‌ی شه‌كره‌ی خوێنه‌كه‌ت ، هه‌فته‌ی یه‌ك جار پشكنین بكه بۆ ئاگاداربوون له به‌رزو نزمی ڕێژه‌ی شه‌كره‌كه‌ت تاوه‌كو زوو چاره‌سه‌ر وه‌ربگریت .
* گرنگی ته‌واو بده به سه‌ووزه و میوه و نانی بۆر ، چونكه ڕێگری به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كره ده‌كه‌ن .
*پێویسته توش بووانی شه‌كره شێداربوونی له‌شیان بپارێزن ، چونكه شه‌كره جه‌سته ووشك ده‌كاته‌وه ، هه‌ربۆیه ئاو باشترین خواردنه‌وه‌یه له‌هه‌موو بارێكدا به‌رده‌وام ئاو زۆر بخۆنه‌وه .
* سێ مانگ جارێك پشكنینی گورچیله‌كانت و میزه‌ڵدان و دڵ و مێشك گرنگه بكرێت بۆ ته‌واو كۆنترۆڵ كردنی شه‌كره‌كه‌ت .