نهێنییه‌كی خانمان سه‌رنجی پیاوان ڕاده‌كێشێت
ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
بێگومان ڕاكێشانی سه‌رنجی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه جیاوازه، به‌ڵام به‌گشتی له‌رووی سایكۆلۆژیا و توێژینه‌وه‌ی ده‌روونییه‌وه ،كۆمه‌ڵێك ڕه‌فتاری گشتی له خانماندا هۆكارێكه بۆ راكێشانی سه‌رنجی پیاوان وه‌ك:-
*پێكه‌نین، به‌تایبه‌ت كاتێك خه‌نده‌یه‌ك له دڵیه‌وه دێته سه‌ر لێوه‌كانی و راستگۆیانه ده‌دوێت.
*خاڵی سه‌ر روخسار بۆ نمونه سه‌ر كوڵم یان لێوه‌كان یان نزیك چاو ، چونكه تایبه‌تمه‌ندیه‌كی جیاواز دروست ده‌كات.
*جه‌سته و له‌شولارێكی رێك، به‌ڵام لاواز یان قه‌ڵه‌و نا.
*نیگای چاوه‌كانی، یه‌كه‌م جێگایه كه خانمان ده‌توانن سه‌رنجی پیاوان رابكێشن پێی و له سه‌دا 79 له یه‌كه‌م بینین‌دا سه‌یری چاوه‌كانی ده‌كات.
* بۆن، چه‌ند سه‌رنج راده‌كێشێت دوو هێنده‌ش كاریگه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی له یادگای مێشكدا بمێنێته‌وه.
|