کۆمەڵایەتی
پۆلیسێك خه‌ڵا‌تی‌ دوو دز ده‌كات
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

پۆلیسێكی ئه‌مریكی به‌ناوی مات لێما كه‌ پۆلیسی سۆمرێسته‌ له‌ ویلایه‌تی ماساچۆستس ره‌فتارێكی مرۆڤانه‌ی كردووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ دوو ژن كه‌ له‌ كاتی دزینی دوكانێكدا ده‌ستگیركراون.

كاتێك مات گه‌یشتووه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ بینیویه‌تی دوو ژنن و منداڵه‌كانیان له‌گه‌ڵدا بووه‌ و ئه‌و شتانه‌ی كه‌ دزیویانه‌ خواردن بووه‌، بۆیه‌ بڕیاریداوه‌ كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ریان نه‌كات و خواردنه‌كه‌یان بۆ بكڕێت.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی تۆڕی فۆكس نیوز ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، ئه‌و پۆلیسه‌ ئاشكرایكردوه‌ كه‌ دوو ژنه‌كه‌ ته‌نها خواردنیان دزیوه‌ و هیچ شتومه‌كێكی دیكه‌یان نه‌بردووه‌ و ده‌ستكاری پاره‌ی دووكانه‌كه‌یان نه‌كردوه‌، بۆیه‌ ئه‌ویش بڕیاریداوه‌ كه‌ خه‌ڵاتێكیان بداتێ به‌ نرخی 350 دۆلار تا شتومه‌كی سه‌ری ساڵ بكڕن، و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لێیان خۆشبووه‌ و ده‌ستبه‌سه‌ری نه‌كردوون.
مات وتوشیه‌تی‌  "كاتێك ئه‌و دوو منداڵه‌ بچوكه‌م بینیوه‌ به‌زه‌ییم پێیاندا هاتووه‌ته‌وه‌ به‌تایبه‌ت كاتێك زانیومه‌ ئه‌و دوو ژنه‌ كاریان نییه‌ و ئه‌و خواردنه‌ی كه‌ دزیویانه‌ بۆئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ئێواره‌ی سه‌ری ساڵ خواردن دروست بكه‌ن، بۆیه‌ بڕیارمداوه‌ خۆم بخه‌مه‌ شوێنی ئه‌و خێزانه‌ و هاوسۆزبم له‌گه‌ڵیاندا".
929 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/5/2021 11:22:51 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ