زیبكه، یه‌كێكه له گرفته باوه‌كانی پێست كه رووبه‌رووی خانمان و پیاوانیش ده‌بێته‌وه، بێگومان به‌پێی قۆناغه‌كانی ته‌مه‌ن ده‌گۆڕێت، به‌ڵام زیاتر له قۆناغی هه‌رزه‌كاری و گه‌نجیدا دروست ده‌بێت، گرنگه هۆكاره‌كه‌ی بزانرێت تا ئاسانتر چاره‌سه‌ر بكرێت، پاشان په‌یڕه‌وی ئه‌م رێنماییانه بكه:
*هه‌موو ئه‌و كرێم و پێكهاتانه‌ی بۆ پێست به‌كاریده‌هێنیت ئایا بۆ جوانكاری بێت یان هه‌ر هۆكارێكی دیكه، پێش هه‌موو شتێك گرنگه دڵنیابیته‌وه له‌وه‌ی بۆ پێستی تۆ گونجاوه یاخود نا، تووشی خوران و سوربوونه‌وه و زیپكه و كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ی دیكه‌ی نه‌كات.
*خاوێنی رابگره له كۆبوونه‌وه‌ی به‌كتریا و میكرۆب، پاشانیش له‌خۆته‌وه هیچ چاره‌سه‌رێك به‌كارمه‌هێنه، ره‌نگه دوو هێنده زیپكه‌كانت زیاد بكه‌ن.
*تهقشیركردنی پێست گرنگه هه‌فتانه، بۆ ئه‌وه‌ی خانه مردووه‌كان لابه‌رێت و هاوسه‌نگی رێژه‌ی چه‌وریه‌كه‌ی بپارێزێت و كونیله‌كان خاوێن بنه‌وه.
*ئه‌و ماسكانه‌ی له قوڕ و لم بنیادنراون، زۆر به‌سوودن و كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر لابردنی زیپكه، به‌تایبه‌ت ئه‌و جۆرانه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵوز یان چای سه‌وز ئاوێته كراون.
*زه‌یتی دره‌ختی چا، یه‌كێكه له باشترین جۆری زه‌یته‌كان كه رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه له چاره‌سه‌ری زیپكه و نه‌مانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا، چونكه دژه به‌كتریا و میكرۆبه.