چوار هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی هاوسه‌ران
ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كی هاوسه‌رگیری به كۆمه‌ڵێك كێشه و گرفتدا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشانه له‌لایه‌ن ههردوولاوهیه به هاوبه‌شی و قوربانیدان، گرنگترین بنه‌ماكان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بریتین له :-
*خۆڕاگری، خاڵی به‌هێزی تێپه‌ڕاندنی كێشه‌كانه چه‌ند گه‌وره بێت، پێویسته زۆر به ئارامی و خۆڕاگریییهوه رووبه‌رووی ببنه‌وه و یارمه‌تی یه‌كتری بده‌ن.
*پێویسته زمانی گفتوگۆی كۆمهلاَیهتیتان به‌هێز بێت، چونكه ئه‌مه به‌شێكه له چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه بگه‌نه ئه‌نجامێك به‌بێ بوونی ده‌نگه ده‌نگ و دروست بوونی ناكۆكی گه‌وره، هاوكار ڕێز له هه‌ستی یه‌كتری بگرن به‌بێ بریندار كردن و وتنی قسه‌ی نه‌شیاو.
*وازبهێنن له عینادی كردن، ئه‌مه هۆكارێكی سه‌ره‌كیه بۆ دروست بوونی ئاژاوه و ناكۆكی له‌نێوان هه‌ردوولا.
*یه‌كگرتوویی له نێوان هه‌ردوو هاوسه‌ر سه‌ره‌ڕای هه‌موو كێشه و گرفته‌كان و پشتیوانی كردنی یه‌كتری، بێگومان ئه‌مه رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
|