ڕه‌ش بوونه‌وه‌ی ژێر چاو بریتیه له ڕه‌ش بوونی پێستی چوارده‌وری ژێر چاوه‌كان كه زۆر جار به‌هۆی ته‌نك بوونی پێسته‌وه یان هه‌ڵئاوسانی چاوه‌كانه‌وه ڕووده‌دات.
ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه هۆی ڕه‌ش بوونی چوارده‌ووری چاو :-
*كه‌م خه‌وی: كه‌م خه‌وی ده‌بێته هۆی ته‌نك بوونه‌وه‌ی پێست و ئه‌مه واده‌كات خانه‌كانی خوێن زیاتر ده‌ربكه‌ون له ژێر چاوه‌كاندا.
* چوونه ته‌مه‌نه‌وه: هه‌تا ته‌مه‌ن به‌ره‌و سه‌ره‌وه بڕوات ڕیشاڵه‌كانی چوارده‌وری چاو ته‌نكتر ده‌بنه‌و، به‌وه‌ش هه‌ست به ڕه‌ش بوونی چوارده‌ووری چاوت ده‌كه‌یت .
* هه‌ستیاری: ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ستیاریان به‌رامبه‌ر مادده‌یه‌كی خۆراكی یان كیمیایی تایبه‌ت هه‌یه زۆر جار به‌ركه‌وتنی كه‌سه‌كه به‌و مادده‌یه ده‌بێته هۆی ڕه‌شبوونی ژێر چاوه‌كان.
* جیناتی بۆماوه‌یی: هه‌ندێك جار جیناته‌كان كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر زوو ته‌نكبوونه‌وه‌ی پێستی ژێر چاو.
* كه‌می ڕێژه‌ی ئاسن و كه‌م خوێنی.
*جگه‌ره كێشان و خواردنه‌وه كحولیه‌كان.