هەواڵ
به‌غدا به‌مه‌رج پاره‌ ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌رێم ده‌كات
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د



مەنسور بعێجی پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت: حكومەتی هەرێم داهات رادەستی حكومەتی فیدراڵ نەكات، ساڵی داهاتو هیچ بڕە پارەیەك وەرناگرێت.

مەنسور بعێجی پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لەپەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە: حكومەتی فیدراڵ هیچ بڕە پارەیەك رادەستی حكومەتی هەرێم ناكات، ئەگەر هەمو داهاتەكانی رادەست نەكات.

ئاشكراشیكرد: هەرچەندە شاندەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوام سەردانی بەغداد دەكەن، بەڵام دانوستانەكان تائێستا رون نین و هیچ رێكەوتنێكی كۆتایی نەكراوە.

بعێجی دوپاتیشیكردەوە: پێویستە حكومەتی هەرێمیش وەكو پارێزگاكانی دیكە پابەندبێت بە رادەستكردنی داهاتەكانی، ئەگەر رادەستیشی نەكات ئەوا بۆ ساڵی داهاتو هیچ بڕە پارەیەك وەرناگرێت.
1402 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/30/2020 10:37:35 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ