ئابوری
واده‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ئاشكرا ده‌كرێت
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
 سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم وادەی دابەشكردنی مووچە ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت،"ئەگەر تەنها پشت بە داهاتی خۆمان ببەستین ئەوە پێدەچێت له نێوان 10بۆ 15ی1-2021 مووچە دابەش بکرێت".
 
رۆژنامەنووس شوان بەرزنجی لە پەرەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی:" کاتژمێر 9ی شەوی 26 لەسەر 27ی 12 ، لە وەزارەتی داراییەوە فەرمانێکی وەزیری دارایی هەرێم لە ڕێگەی گروپێکی ڤایبەر بۆ گەنجینەکان نێردرا و داواکرا لیستی مووچەی مانگەکانی 11و 12ی ساڵی 2020 و لیستی مووچەی مانگی 1ی ساڵی 2021 ئامادە بکەن".
 
ئاماژەی بەوەشداوە:" ئەو بابەتە کاتێک لە میدیا بڵاوکرایەوە وەکو شۆكێك بوو، کاردانەوەی زۆری مووچەخۆرانی بەدواداهات، دوو لێکدانەوەی بۆ کرا، وا لێکدرایەوە "سێ مووچە دەدرێ"، دواتریش وا لێکدرایەوە "دوو مووچەی تر پاشەکەوت دەکرێ"، لەسەر ئەو پرسە بەدواداچوونم کرد، کە هیچ پەیوەندی بە بۆچوونی کەسیم نییە، بەڵکوو زانیاری فەرمییە".
 
ئەوەی ئاشكراكردووە:"سەرچاوەیەک بەرپرس لە وەزارەتی دارایی پێی ڕاگەیاندنم، بۆ ئامادەکاری خۆیان داوای ئامادەکردنی ئەو سێ لیستەیان لە گەنجینەکان کردووە".
 
دەشڵێت:"سەرچاوەكە رایگەیاندووە،بڕیاری دابەشکردنی سێ مووچە نەدراوە، هەروەها بڕیاری پاشەکەوتکردنی مووچەی مانگەکانی 11و 12 نەدراوە، پاشەکەوتکردنی مووچە لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیرانە ، چاوەڕوانی بڕیاری ئەوانین کە پاشەکەوت دەکرێ، یان لە مانگی 1 مووچەی مانگی 11دەدرێ، ئەگەر پاشەکەوتیش بکرێ قەید دەکرێ وەکو مانگەکانی پێشوو، بەڵام جارێ هیچ بڕیارێک بۆ ئەو بابەتە نەدراوە و چاوەڕوانی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانین".
 
سەرچاوەكە ئەوەی روونكردووەتەوە:" بۆیە داوای ئەو سێ لیستەیان کردووە تاوەکوو ئامادەبن لە کاتی هەر بڕیارێک لیستەکانیان لەبەردەست بێ و زوو کاری لەسەر بکرێ و دوانەکەوێ، چاوەڕوانی ئەوەن لە بەغداوە بڕەپارەیەک بنێردرێ، بەڵام تاوەکوو ئێستا نەنێردراوە".
 
سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەیەکی دیكە سەرچاوەكە رایگەیاندووه:" ئەگەر تەنها پشت بە داهاتی خۆمان ببەستین ئەوە پێدەچێت له نێوانی 10بۆ 15ی 1ی 2021 مووچە دابەش بکرێ".
2758 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/28/2020 10:34:09 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ