هەواڵ
ڕونکردنەوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
 ئاڕاستە

ڕوونکردنەوەیەک لە ووتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی ناڕاستی هەواڵێک لەسەرهەرێمی کوردستان.

لەم ڕۆژانەدا ئۆفیر گێنلدمان گوتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ کاروباری میدیای عەرەبی، لە تویتێکدا باسی لەوە کردبوو کە ئەگەری ئەوە هەیە کۆماری ئیسلامی ئێران هێرش بکاتە سەر هاووڵاتیانی ئیسرائیلی لە چەند وڵاتێکی وەک ( جۆرجیا ، ئازەربایجان ، تورکیا ، ئیمارات ، بەحرەین و هەرێمی کوردستان) . بۆ ئاگاداری هەموو لایەک و وەک چەندین جاری تریش ڕامانگەیاندووە ئیسرائیل هیچ بەرژەوەندیەکی لە هەرێمی کوردستان نییە و هیچ هاووڵاتییەکی ئیسرائیلیش لە هەرێمی کوردستان نین. بۆیە ئەم لێداونە بە هەر مەرامێک درا بێت رەت دەکەینەوە و لە ڕاستییەوە دوورە. 

د.جوتیار عادل 
ووتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/12/5
107 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/5/2020 3:14:08 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ