هەواڵ
له‌ ڕانیه‌ خۆپیشاندان ده‌ستی‌ پێكرد
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
مامۆستایان  و فەرمانبەران و خەڵکێکی بەرفراوان شاری رانییە دژی دواکەوتنی مووچە و گەندەڵی دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.

 خۆپیشاندان کە لەلایەن مامۆستایانی ناڕازی و فەرمانبەران و خەڵكێکی بەرفراوانەوە رێکخراو و ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵک بەشدارە، داوای پێدانی مووچە لەکاتی خۆیدا و دانەوەی مووچەکانی پێشو و، دژی گەندەڵی و نادادی رژاونەتە سەر شەقام.

ئەو خۆپیشاندانە دوای خۆپیشاندانی دوێنێ شەوی شاری دەربەندیخان و وارماوەو خۆپیشاندانی دوو رۆژەی سلێمانی دێت کە ٤٣ کەسی تێدا دەستگیرکرا.

مووچەخۆرانی هەرێم ئەمڕۆ ٥٠ رۆژ تێدەپەڕێت تا حکومەتی هەرێم مووچەی مانگێکیان بۆ خەرج دەکات بە ٢١٪ لێبڕینەوە.
93 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/5/2020 12:00:52 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ