کۆمەڵایەتی
بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ بترسیت ..چۆن هاوسه‌رگیری‌ ئه‌نجام ده‌ده‌یت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
زۆربه‌ی‌ گه‌نجان به‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌وه‌ زۆرجار ناوێرن  پڕۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیری‌ ئه‌نجام بده‌ن ، ڕه‌نگه‌ ئه‌وه‌ش له‌ترسی‌ سه‌رنه‌كه‌وتنی‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ بێت و یان هه‌ست بكه‌یت ، ئه‌و كه‌سه‌ت نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌شایسته‌ی‌ تۆ بێت بۆ هاوسه‌رگیری‌.

به‌لاَم بوونی‌ ئه‌م خالاَنه‌ له‌تۆدا و یان له‌هه‌ردوولادا ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت به‌بێ‌ دوودڵی‌ و ترس هاوسه‌رگیری‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بده‌:-

*ته‌رخان كردنی كات بۆ یه‌كتری‌، بێگومان هه‌ردوولا سه‌رقاڵی كاروباره‌كانی ژیان و ئه‌ركی رۆژانه‌ن، به‌ڵام زۆر گرنگه‌ كاتیان بۆ یه‌كتر هه‌بێت بایه‌خ به‌ یه‌كتری‌ بده‌ن.
*به‌رده‌وام دووپات كردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی بۆ یه‌كتر و مانه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتری‌ له‌نێوان هه‌موو بارودۆخێكدا ، ئه‌مه‌ جۆرێكه‌ له‌ پشتیوانی و به‌خشینی هه‌ستی دڵنیایی.
*تاقیكردنه‌وه‌ی بابه‌تی و نوێ و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ رۆتین، ئه‌مه‌ خاڵێكی گرنگه‌ و هه‌ردوولا له‌ بێزاری دوور ده‌خاته‌وه‌، بۆ نمونه‌ پێكه‌وه‌ گه‌شتێك ده‌كه‌ن.
*راستگۆیی و بوونی متمانه‌، نهێنی سه‌ركه‌وتنی هاوسه‌رگیری و به‌رده‌وام بوونی خۆشه‌ویستیه‌.
*تێگه‌یشتن و گفتوگۆكردن به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌ نێوان هه‌ردوو هاوسه‌ر خاڵێكی گرنگه‌ و په‌یوه‌ندیان به‌هێز ده‌كات.
*هاوبه‌شی كردنیان پێكه‌وه‌ له‌ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵدا، ئه‌مه‌ خاڵێكی گرنگه‌ نابێت به‌ته‌نها لایه‌نێك رۆڵی هه‌بێت یان لایه‌نێك تۆمه‌تبار بكرێت له‌ په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌.
148 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/5/2020 11:48:02 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ