جه‌مال كۆچه‌ر:كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌ی 1 ساڵی فه‌رمانبه‌ران گره‌نتی بكه‌ین
ئاڕاسته:چاوان حسام
جه‌مال كۆچه‌ر "كارده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی موچه‌ی یه‌ك ساڵی فه‌رمانبه‌ران گره‌نتی بكه‌ین"، داواش له حكومه‌ت ده‌كات پرۆژه‌یاسای بودجه بنێرێته په‌رله‌مان.
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق له لێدوانێكدا به رۆژنامه‌ی "سه‌باح"ی نیمچه‌فه‌رمی ڕاگه‌یاندووه:"ئه‌گه‌ر حكومه‌ت پرۆژه‌یاسای 2021 بنێرێت ئه‌وا په‌رله‌مان دواناكه‌وێت له تێپه‌ڕاندنی، هه‌روه‌ك به جدییش كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین موچه‌ی یه‌ك ساڵی فه‌رمانبه‌ران گره‌نتی بكه‌ین".
ده‌شڵێت:"ئه‌گه‌رێك هه‌یه حكومه‌ت په‌ناببات بۆ بڕینی به‌شێك له ده‌رماڵه‌ی چینێكی دیاریكراو نه‌ك هه‌موان، به‌ڵام جارێ ئه‌وه‌ش تهئكیدنهكراوهتهوه".
جه‌ختیشی كرده‌وه: لیژنه‌كه‌یان په‌نابردن بۆ قه‌رزی تر ره‌تده‌كاته‌وه، به‌ڵام له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 دا قه‌رزی تێدا ده‌بێت و ئه‌وه‌ش شتێكی سروشتییه ، چونكه سه‌رجه‌م بودجه‌كان قه‌رزی راستی یاخود پلان بۆ داڕێژراوی تێدایه.
|