تالاَنی پاره ..له ئیسپانیاوه به‌ره‌و كۆریا
ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
تۆڕی نێتفلێكس ئاشكرایی ده‌كات پلانی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی زنجیره‌ی به‌ناوبانگی تاڵانی پاره "la casa de papel" به شێوازی كۆریی به‌رهه‌مبهێنێت.
زنجیره‌ی تاڵانی پاره تا ئێستا چوار وه‌رزی په‌خشكراوه، بڕیاره به‌مزوانه وه‌رزی پێنجه‌می نمایش بكرێت، یه‌كێكه له زنجیره به‌ناوبانگه‌كان كه رێژه‌یه‌كی زۆر له بینه‌ری هه‌یه و كاردانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو له به‌شێكی زۆری وڵاتانی جیهان به‌تایبه‌ت دژ به حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانه.
به‌پێی زانیارییه‌كان وه‌رزی پێنجه‌م دواین به‌ش ده‌بێت له تاڵانی پاره، به‌ڵام له ئێستادا تۆڕی نێتفلێكس به سه‌رقاڵی ئاماده‌كاریه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مان زنجیره به كۆریی به‌رهه‌مبهێنێت، له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر كیم هۆنگ سۆنه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
تا ئێستا ئه‌كته‌ر و ستافی دراماكه دیارینه‌كراوه، به‌ڵام هه‌مان رووداوه‌كان له كۆریا دووباره ده‌بێته‌وه به رۆڵێكی دیكه‌ی پرۆفیسۆر.
|