هەمەڕەنگ
به‌قاپێك ماست خۆت له‌مانه‌ ڕزگار بكه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ‌ كه‌له‌یه‌كێك له‌زانكۆكانی‌ فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجام دراوه‌ ، باشترین كاتی‌ خواردنی‌ ماست ده‌رده‌خات له‌ شه‌واندا ، ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ شه‌وانه‌ نیو كاتژمێر پێش خه‌وتن ویان كاتژمێرێك پێش خه‌وتن باشترینه‌ بۆ خواردنی‌ قاپێك ماست ، چونكه‌ له‌م باره‌دا له‌ش زۆرترین سوودمه‌ند ده‌بێت.

*خواردنی ماست ڕێگری ده‌كات له‌ كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ ناوچه‌ی سك و كه‌مه‌ر
*ماست كۆمه‌ڵه‌ به‌كتریای سوود به‌خشی تێدایه‌ كه‌ هاریكارن له‌ كرداری هه‌رس و ڕێگرن له‌ ئاوسان، هه‌روه‌ها گه‌ده‌ پاك ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ پاشه‌ڕۆی زیان به‌خش.
*پێكهاته‌كانی ماست چه‌وری ناو ماسولكه‌كان ده‌سوتێنێت و ماسولكه‌كان به‌هێز ده‌كات چونكه‌ ماست ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كالیسیۆم كه‌ یاریده‌ده‌ره‌ له‌ سوتاندن و به‌كارهێنانی چه‌وری.
* ماست مه‌ترسییه‌كانی سه‌ره‌تانی كۆڵۆن كه‌م ده‌كاته‌وه‌، چونكه‌ كۆئه‌ندامی به‌رگری به‌هێز ده‌كات.
ێكهاته‌كانی ماست ڕۆڵ ده‌بینێت له‌ دابه‌زاندنی ئاستی جۆره‌ خراپه‌كانی چه‌وری(LDL) له‌ خوێندا.
* به‌رگری دروست ده‌كات دژی ته‌نینه‌وه‌ی مشه‌خۆره‌كان.
*هه‌ندێ پڕۆتین له‌ پێكهاته‌ی ماستدا هه‌یه‌ كه‌ په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت
* رۆڵ ده‌بینێت له‌ چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی جگه‌ر و گورچیله‌ .
*مرۆڤ ده‌پارێزێت له‌ باكردن.
* هاریكار ده‌بێت له‌ دابه‌زاندنی كێش.
105 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/5/2020 10:32:56 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ