هەواڵ
سلێمانی‌:نابێت هیچ خۆپیشاندانێك به‌بێ‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ ئه‌نجام بدرێت
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، هەر کۆبونەوەو گردبونەوەیەک بەبێ ڕەزامەندی پێشوەختەی لیژنەی باڵای ئەمنی ڕێگەپێدراو نییەو.

ڕاگەیاندراوێک له لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانییەوە

‎١-هەر کۆبونەوەو گردبونەوەیەک بەبێ ڕەزامەندی پێشوەختەی لیژنەی باڵای ئارامیی ڕێگەپێدراو نییەو، شێواندنی ئارامی شار و ڕاگرتنی جوڵەی بازاڕ لەم قەیرانە ئابورییە قوڵەدا لە بەرژەوەندییی توێژەكانی كۆمەڵگادا نییە.

‎٢- خۆپیشاندانی مەدەنییانەو ئاشتیانە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی و داواکارییە ڕەواکان لە چواچێوەی یاسادا یەکێکە لە مافە ڕەواکانی خەڵک و پارێزگاریی لێدەکەین.

‎٣- پێویستە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لە چوارچێوەی یاسا ڕێگاپێدراوەكاندا ڕوماڵی ڕوداوەكان بكەن و ئیتیكی ڕۆژنامەوانیی لەبەرچاو بگرن.

٤ـ پێویستە هەموو هێزەکان ئارامیی و ئاسایش بپارێزن و خۆیان لە هەر ڕوبەڕوبونەوەو توندوتیژییەک بەدوربگرن.
95 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/5/2020 9:13:32 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ