ترافیک
ئۆتۆمبێلێك 2 كه‌سی‌ كرد به‌ ژێره‌وه‌
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
لەئەنجامی تێژڕۆیی و لەسەر شەقامی 60 مەتری هەولێر ئۆتۆمبێلێكی بی ئێم لەسەر شۆستە دوو هاوڵاتی كاسبكار دەشێلێت و هەردووكیان گیان لەدەست دەدەن. 

موقەدەم (فازل حاجی) وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر نووسیویەتی، ئەمشەو لەسەر شەقامی شەست مەتری لەبەرامبەر مزگەوتی سپی ئۆتۆمبێلێكی جۆری بی ئێم دەبلیوی تایبەتی بەهۆی پێشبڕكێ كردن لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكی تر كۆنترۆڵی لەدەستدا لەپاش ئەوەی لەگەڵ ئۆتۆمبێلەكە بەر یەك كەوتن، لەئەنجامی ڕووداوەكە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان دوو كەس كە لەسەر شۆستە بوون و جگەرە فرۆش بوون گیانیان لەدەستداوەو كەسێكیش برینداربووەو زیانێكی زۆری مادیش كەوتۆتەوە.
153 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/5/2020 9:05:07 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ