ئابوری
نرخی‌ نه‌وت به‌رزبۆیه‌وه‌
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
میدیاکانی جیهان رایانگەیاند، بەهۆی کەمبوونەوەی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دۆزینەوەی ڤاکسین بۆ ڤایرۆسەکە، لەماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بەراورد بە ٧ مانگی رابردوو بەرزبووەوە، هاوکات، ئەمڕۆ نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ هەینی ٤ی مانگ دابەزیوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٤٩ دۆلار ٢٥ سەنتە و نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٤٦ دۆلار و ٩ سەنت دەفرۆشرێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورییەکان، لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی ١٠٪ و نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ڕێژەی ١٣٪ بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت ٢٠ی نیسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.

هاوکات، لە مانگی ئازاردا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.
124 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/5/2020 9:00:54 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ