ئابوری
هه‌رێم ده‌نگۆیه‌ك ده‌رباره‌ی‌ موچه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەنگۆی ئەوەی گوایە سەرمایەدارێک بڕی ٢٠٩ ملیۆن دۆلاری بۆ دابینکردنی موچە بە قەرز داوەتە حکومەت دوورە لە راستییەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چەند ڕۆژێکە لە سۆشیال میدیادا دەنگۆی ئەوە بڵاودەکرێتەوە کە گوایە سەرمایەدارێک بڕی ٢٠٩ ملیۆن دۆلاری بۆ دابینکردنی موچە بە قەرز داوەتە حکومەت و ئەو هەواڵەش "هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە راستییەوە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە لە هەندێک پەیجی سۆشیال میدیادا باس لەوە دەکرێت کە سەلام کەریم خان برادۆستی ٢٠٩ ملیۆن دۆلاری بە قەرز داوە بە حکومەتی هەرێم بۆ دابینکردنی موچە.

ماوەی دوو رۆژە حکومەتی هەرێم دابەشکردنی موچەی مانگی ئۆکتۆبەری رابردووی بە لێبڕینی ٢١% راگەیاندووە و وەزارەتی تەندروستیش وەکو یەکەم وەزارەت موچەی وەرگرتووە.

لەماوەی ئەمساڵدا و جگە لەم موچەیەی بڕیارە دابەشبکرێت، تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێم تەنیا چوار موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردووە و پێنج موچەشی پاشەکەوتکردووە، ئەوەش جگە لەوەی لەو چوار موچەیەی دابەشیکردووە، سیانیان بە لێبڕینەوە بووە.
585 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/5/2020 8:57:43 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ