هەواڵ
ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی (ی.ن.ك)ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکرایەوە
 ئاڕاستە


سەرلەبەیانی 3/12/2020 بە سەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی و ئامادەبونی تەواوی ئەندامەكانی، لەم دۆخەدا ئەنجومەنی باڵای سیاسی كۆبوەوە.

 ئەنجومەنی باڵا پێیوایە كوردستان بە دۆخێكی ئابوری و سیاسی دژواردا تێدەپەڕێت، دابیننەكردنی بژێوی زۆرینە بەتەواوەتی تەنگی بە موچەخۆرانی كوردستان هەڵچنیوە.

 شەقام بە داخوازی و ناڕەزایی و رەخنەو ئاراستەی جیاواز هاتونەتە خرۆش. بۆیەئەنجومەنی باڵا لەهەر هەلومەرجێكی رابردوو جیاوازتر، داوادەكات خێرا، حكومەتی كوردستان، سیاسەتی ئابوری و دارایی خۆی، چ بەدانوستان لەگەڵ بەغدا و چ بە داهاتی كوردستان، بەپێی خواستی خەڵك، بەشێوەیەك ساغ بكاتەوە، كە دڵنیایی تەواو بەڕای گشتی بدات.

یەكێتی نیشتمانیی كوردستان و كوردستانیش، لەبەردەم بەرپرسیارێتیەكی چارەنوسسازدایە، لە بەرامبەر داخوازی رەوای خەڵكدا، پێویستەبڕیارو بەرنامەكانی داكۆكیكردن بێت لە چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشەی ئابوری و موچەی خەڵك، ئەمەش پێویستی بە گوتاری یەكگرتوە،بەپێی پرۆژەیەكی چارەسەری راستەقینە، لەپێشەوەی چارەسەری دۆخی ئابوری و دارایی. 
چارەسەری دۆخی ئابوری و دارایش لەكوردستان، مەحاڵە بەبێ ریشەكێشكردنی دیاردەی گەندەڵی لە سەرانسەری كوردستان، چ لەناو حكومەت و چ لەناو حیزبەكان.
ئاماژە بە دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی باڵا، لە پەیڕەوی ناوخۆدا چەسپێنرا، لێرەدا پێویستە رایبگەیەنین كەوا تەنها ئەنجومەنی باڵای سیاسی،بەرپرسیارە لە لێپێچینەوەی ئەندامەكانی و بەس.

ئەنجومەنی باڵای سیاسی و
بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
94 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/3/2020 4:30:29 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ