گه‌یشتن به قژێكی جوان و پڕ و ئاوریشمی خه‌ونی هه‌موو خانمێكه له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیانه‌وه، به‌ڵام بێگومان ئه‌مه ئاسان نییه و هاوشێوه‌ی جه‌سته و تێركردنی برسێتی ده‌بێت بایه‌خی پێبده‌یت، وه‌ك خانمانی هیندستان كه به خاوه‌نی قژێكی جوان و سه‌رنجڕاكێش ناسراون.
هه‌ندێك رێنمایی باس ده‌كه‌ین له خانمانی هیندستانه‌وه:
*خواردن به‌خشین به قژه‌كه‌ت، له رێگای په‌یڕه‌وكردنی سیستمی خۆراكی به‌سوود وه‌ك گرنگیدان به چه‌ره‌س و میوه ئه‌و خواردنانه‌ی ڤیتامین و ترشه چه‌وری و دژه ئۆكسانی تێدایه.
*ماسكی به‌سوود كه یه‌كێكه له رۆتینه باوه‌كانی خانمانی هیندستان بۆ قژیان، له هه‌موو وه‌رزه‌كاندا و له پێكهاته و زه‌یتی سروشتی به‌سوود.
*دووركه‌وتنه‌وه له پێكهاته كیمیاییه‌كان به پله‌ی یه‌كه‌م هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی خانمانی هیندستان خاوه‌نی قژێكی ته‌ندروست و جوان بن و زۆر گرنگی به خه‌نه ده‌ده‌ن، ئاوی گه‌رمیش بۆ قژیان كه‌م به‌كارده‌هێنن و پشت به سارد یان شله‌تێن ده‌به‌ستن.
*له سه‌ره‌تاكانی ته‌مه‌نیانه‌وه بایه‌خ به قژی كچیان ده‌ده‌ن و له پێكهاته كیماییه‌كان ده‌یپارێزن و زه‌یته سروشتییه‌كان به‌كارده‌هێنن.
5-گرنگی به زه‌یتی گوێزی هیندی ده‌ده‌ن و به گشتی زه‌یته سروشتییه‌كان بۆ قژیان، هه‌فتانه به‌كاریده‌هێنن.