ترافیک
شۆفێران..كه‌ی‌ پێویسته‌ فلته‌ری‌ هه‌وای‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بگۆڕیت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
پسۆڕانی لێژنه‌ی ئه‌ڵمانی بۆ چاودێریكردنی كوالێتی شوفێری، ئامۆژگاری شوفێره‌كان ده‌كات، له‌ كاتی گۆڕینی رۆنی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل له‌بیریان نه‌چێت كه‌ فلته‌ری هه‌واش بگۆڕن.

پسپۆڕه‌كان رونیانكردۆته‌وه‌ كه‌ رێژه‌ی له‌كاركه‌وتنی ئامێره‌كانی ئۆتۆمبێل زیاد ده‌كات به‌ زیادبوونی پیسی فلته‌ری هه‌وا، چونكه‌ گه‌ر ئه‌م فلته‌ره‌ ون ببێت رێژه‌یه‌كی زۆر تۆز و خۆڵ ده‌چێته‌ ناو بزوێنه‌ر و له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی تێكچوونی بزوێنه‌ر، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی مادده‌ی زیانبه‌خشه‌كان له‌ناو ئۆتۆمبێل.

پسپۆڕه‌كان ده‌ڵێن: به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی پێویسته‌ له‌ ئۆتۆمبێله‌ نوێیه‌كاندا فلته‌ری هه‌وا دوای (30 هه‌زار كیلۆمه‌تر) بگۆڕدرێت، پاشان به‌ گوێره‌ی رێژه‌ی به‌كارهێانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ و كه‌ش و هه‌وای ناوچه‌كه‌ گۆڕینی فیته‌ر زووتر ده‌بێت.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشنیاری ئه‌ویان كردووه‌ كه‌ فلته‌رێكی نوێ بۆ ئۆتۆمبێڵه‌كان دابندرێت كه‌ توانای پاكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێڵی هه‌بێت له‌ تۆز و خۆڵ و ماده‌ی زیانبه‌خشه‌كان و بتواندرێت زوو زوو بگۆڕدرێت به‌ تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی كه‌ هه‌واكه‌یان زۆر تۆزاوییه‌ .

سه‌رچاوه‌: تیك ئای‌.
257 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/30/2020 11:43:31 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ