هەواڵ
كازمی‌ بڕیارێكی‌ به‌په‌له‌ی‌ ده‌ركرد بۆ ڕه‌وانه‌كردنی‌ بودجه‌ی‌ 2021
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانێكی به‌په‌له‌ی له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی داهاتوو ده‌ركرد و په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت كه‌ كازمی ره‌وانه‌كردنی بودجه‌ی بۆ په‌رله‌مان به‌ستووه‌ته‌وه‌ به‌ مسۆگه‌ركردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانێكی به‌په‌له‌ی ده‌ركردووه‌ بۆ ره‌وانه‌كردنی بودجه‌ی ساڵی 2021 بۆ ئه‌مینداریه‌تیی گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌ فه‌رمانه‌كه‌یدا ده‌ڵێت كه‌ ده‌بێت به‌په‌له‌ بودجه‌كه‌ ره‌وانه‌ بكرێت.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا باسم خه‌شان، په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه‌ هێشتا حكومه‌ت پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان نه‌كردووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی خه‌شان كازمی دانی ناوه‌ به‌وه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر بودجه‌ی 2021 په‌سه‌ند نه‌كرێت، ناتوانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ ساڵی داهاتوو دابین بكات و به‌وجۆره‌ش مسۆگه‌ركردنی مووچه‌ی به‌ ره‌وانه‌كردنی بودجه‌وه‌ به‌ستووه‌ته‌وه‌.

537 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/30/2020 11:11:02 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ