هەواڵ
سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر موچه‌ ده‌دات
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
سەرۆکی‌ لیژنەی‌ دارایی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" تائێستا بەغدا٣٢٠ ملیار دینارەکەی‌ ڕەوانەی هەرێم نەکردوە و حکومەتیش تاوتوێی ئەوە دەکات بە لێبڕینی زیاترەوە موچە دابەش بکات". 

زیاد جەبار، سەرۆکی‌ لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی کوردستان له‌ لێدوانێكداڕایگەیاند" ئێمە چاوەڕێی ئەوە بوین حکومەتی هەرێم ٢٤ کاتژمێر دوای دەرچوونی یاسای قەرزەکان لە پەرلەمانی عێراق شاند ڕەوانەی‌ بەغدا بکات، بەڵام تا ئێستا حکومەتی‌ هەرێم شاندەکەی‌ نەناردووەتە بەغدا".

زیاد جەبار وتیشی" ئەوەی‌ لە حکومەتی‌ دەبیستن ئەوەیە چاوەڕوانی‌ پارەکەی‌ بەغدا دەکات، بۆ دابەشکردنی‌ موچە".

ڕوونیشیکردەوە: حکومەتی‌ هەرێمی کوردستان باس لەوەدەکات کە رەنگە لێبڕینی‌ موچە زیاتر بێت. 

580 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/30/2020 10:39:39 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ