هەواڵ
كاتی‌ ده‌ست پێكردنی‌ ده‌وامی‌ خوێندن دیاریده‌كرێت
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د





به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ده‌وام و هه‌روه‌ها وانه‌بێژان و خوێندنی ئاوێته‌ و چه‌ند كێشه‌یه‌كی تر دوو وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێمی ده‌چنه‌ په‌رله‌مانی كوردستان.

راهی ڕه‌هبه‌ر سه‌ید برایم ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 6-12-2020 هه‌ر یه‌ك له‌ وه‌زیرانی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا ده‌بن له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وام و كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی وانه‌بێژان و زانكۆكان و خوێندنی ئاوێته‌ و پۆلی شه‌شه‌كان.

وتیشی: ئه‌وان وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامن به‌ پێی ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان.
951 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/30/2020 10:35:28 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ