هەواڵ
دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ ده‌ست پێده‌كات
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د





وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پارەکەی بەغدا کە 320 ملیار دینارە بگات یاخود نەگات بەمزووانە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین. 

جووتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان  رایگه‌یاند: ‌"بەمزووانە مووچە دابەشدەکرێت، ئەوەش یەکێکە لە ئەولەویاتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان."

 دەشڵێت : "پارەکەی بەغدا بگات یاخود نەگات بەمزووانە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین." 

 وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش دەدات "لە چوارشەممەی رابردوو لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران قسەمان لەسەر مووچەی فەرمانبەران کردووە، یەکێک لە راسپاردەکانی سەرۆکی حکومەت ئەوەبووە کە بەگەیشتن یان نەگەیشتنی 320 ملیارەکەی بەغدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمزووانە مووچە دابەشدەکات."
2152 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/30/2020 9:15:32 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ