هەواڵ
پرسه ‌و هاوخه‌می سه‌رۆک کۆماری عێراق بڵاوکرایەوە
 ئاڕاستە

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٠/١١/٢٩ پرسەنامەیەکی ھاوخەمی ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکار و سه‌رجه‌م برا ئێزیدییه‌کان کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشه‌ری دێرین و روناکبیر عیدۆ بابه‌شێخ.

دەقی پرسەنامەکە: 

به‌ داخێکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی تێکۆشه‌ری دێرین و که‌سایه‌تی ناسراو و نیشتمانپه‌روه‌ر (عیدۆ بابه‌شێخ) مان پێگه‌یشت.

کاک عیدۆ نیشتمان په‌روه‌رێکی سه‌ر راست و روناکبیرێکی لێوه‌شاوه‌بوو، خۆی و بنه‌ماڵه‌ تێکۆشه‌ره‌که‌ی رۆڵێکی دیار و به‌رچاویان هه‌یه‌ له‌ خه‌بات و کوردایه‌تیدا، له‌ قوڵکردنه‌وه‌ی گیانی پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی له‌نێوان ئاین و پێکهاته‌ جیاوازه‌کاندا، له‌کاروانی شۆڕش و تێکۆشاندا رۆڵ و پێگه‌یان دیار و به‌رچاوه‌.

به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پرسه ‌و هاوخه‌می خۆم به‌ بنه‌ماڵه‌ و که‌سوکار و سه‌رجه‌م برا ئێزیدییه‌کان راده‌گه‌یه‌نم و له‌ یه‌زدانی مه‌زن داواکارم گیانی شاد بکات.


د.به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆک کۆماری عێراق
375 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/29/2020 6:07:37 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ