ئابوری
زانیاری‌ نوێ‌ له‌سه‌ر موچه‌
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ١٠ چاوەڕێی وەڵامی ئەو نامەیە دەكات كە ئاڕاستەی حكومەتی ناوەندی كردوە بۆ ئەوەی‌ وادەی‌ دابەشکردنی‌ مووچە رابگەیەنێت.

بەپێی‌ ئەو زانیارییانەی‌ لە سەرچاوەیەكی‌ باڵای‌ ئەنجومەنی‌ وەزیرانەوە دراون بە کۆباس، حكومەتی هەرێم چاوەڕێی وەڵامی ئەو نامەیە دەكات كە ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردوو ئاراستەی حكومەتی ناوەندی كردووەو تیایدا داوای مووچەی چوار مانگی فەرمانبەرانی هەرێمی كردووە.
 وتیشی، تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ دابینكردنی مووچە دیارینەكراوەو ئەگەر حكومەتی ناوەند ، ٣٢٠ ملیار دینارەكە ڕەوانە نەكات ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەم هەفتەیەدا كۆدەبێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر بژاردەكان و چۆنیەتی دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەم.

ئەوە لەكاتێكدایە ٤٥ ڕۆژە فەرمانبەران مووچەیان وەرنەگرتووە و حکومەتیش هیچ وادەیەکی‌ دیاری‌ نەکردوە و ئەمساڵیش تەنها چوار مووچەی‌ دابەشکردووە کە سێ مووچەیان بە لێبڕینەوە بووە.
759 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/29/2020 10:52:17 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ