ئابوری
حكومه‌ت لێبڕینی‌ موچه‌ بۆ له‌ 40% به‌رزده‌كاته‌وه‌
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان پلانێكی ترسناك لەسەر مووچە ئاشكرا دەكات و ڕایدەگەیەنێت: ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەنیازە ئەم مانگە لێ برینی موچە بگەیەنێتە 40%..

سیروان بابان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەلاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ڕایگەیاند: ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەنیازە ئەم مانگە لێ برینی موچە بگەیەنێتە لە 40%، پێویستە ڕێ لەو هەوڵە بگیرێت.

هەروەها ووتیشی: داوا لە پەرلەمانتارانی دیكەی پەرلەمانی كوردستان دەكەم پێكەوە لەناو پەرلەمان مانگرتنی بەكۆ ڕابگەیەنین، بەڕاستی ئەم میللەتە شایەنی ئەوە نیە ئاوا سزا بدرێت.
1073 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/28/2020 11:17:46 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ