هەواڵ
قائیم قامیه‌تی‌ سلێمانی‌:هه‌ر شوێنێك پابه‌ندی‌ قه‌ده‌غه‌ی‌ هاتوچۆ نه‌بێت دوكانه‌كه‌ی‌ داده‌خرێت
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
لەئاگاداریەكدا قائیمقامیەتی سلێمانی گازینۆ، كافتریای نێرگەلە و دوكان و فرۆشیارانی خواردنەوە كحولییەكان ئاگادار دەكاتەوە رێگری لە هاتوچۆكردنی نەوجەوانان بكەن و هیچیان پێنەفرۆشن و سەۆكی لیژنەكانیش دەڵێت: روبەڕوی داخستن و دادگا دەكرێنەوە.

لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەپێی رێنمایی و یاسای كاركردن، هاتوچۆكردن و پێشكەش كردنی نێرگەلە و خواردنەوە كحولییەكان بۆ خوار تەمەن (18) ساڵ قەدەغەیە و هەر شوێنێكیش سەرپێچی بكات دادەخرێت.

وتیشی: لەكاتی سەردانی لیژنەكان بۆ گازینۆ، كافتریاكانی نێرگەلە و دوكان و شوێنەكانی خواردنەوە كحولییەكان، هەبونی مناڵ و نەوجەوان لەلایەن لیژنەكانەوە روبەڕوی داخستن و رێكاری یاساییەكان دەكرێتەوە.

رونیكردەوە: لەهەمو دنیادا هاتوچۆكرن بۆ یاری بلیاردو یارییەكانی دیكە لەگازینۆكان، پێشكەش كردنی نێرگەلە لە كافتریاكان و فرۆشتنی خواردنەوە كحولییەكان قەدەغەیە و هەمو شوێنەكانیش پابەندن پێوەی، بەڵام بەشێك لە خاوەن شوێنەكانی ئێرە لەبەر چاوچنۆكی خۆیان سەرپێچی دەكەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: ئاگاداری سەرجەم ئەو شوێنانە دەكەینەوە پابەندی رێنمایی و یاساكانی قەدەغەكردنی هاتوچۆ و پێشكەشكردنی نێرگەلە و خواردنەوە كحولییەكان بن، بەپێچەوانەوە روبەڕوی داخستن و خاوەنەكەشی روبەڕوی دادگا دەكرێتەوە.

araste.co راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

991 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/28/2020 9:09:50 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ