لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی..توندوتیژی بەرامبەر بەژنان ڕابگرن
ئاڕاستە
هەڤاڵ جەزای سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەندی ۱ی ڕێکخستنی سلێمانی لە هەڵمەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان،لەگەڵ بەشێک لەژنانی مەڵبەند سەردانی گۆڕستانی بێ ناونیشانی کرد و ڕایگەیاند،ئەو گۆڕستانە پڕن لەوژن وکچانەی بەناوی شەرەفەوە کوژراون،نەکەس دەچێت بۆسەردانیان نەکەس گوڵێکیان بۆدەبات.
لێپرسراوی مەڵبەند ڕاشیگەیاند،ئەرکە لەسەرهەریەکێکمان دژ بە توندوتیژی ونایەکسانی جێندەری بوەستینەوە لە پێناو گەیشتن بەکۆمەڵگایەکی تەندروست.
|