مێردمنداڵێک بە ڕووداوێکی سەیر گیانی لەدەستدا
ئاڕاسته:شانیا حهسهن
مێردمنداڵێک لەئۆتۆمبێل دەکەوێت وبەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدەدات.
دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ سێ شەمە لەگەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار لەکاتی گواستنەوەی ماڵی پوری مێردمنداڵێک بەناوی ( ا - ا - ع ) لەدایکبووی 2008 لەئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان دەبن دەکەوێت
دوای گەیاندن و چارەسەری پێویست لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە لەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.
|