هەواڵ
له‌م ناوچانه‌ به‌فر ده‌بارێت
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د




کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە، به‌پێی پێشبینییه‌كانیش ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور، پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی که‌شناسیی ، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 20 پلە دەبێت، لە سلێمانی 20 پله‌ و دهۆک 19 پله‌ و و کەرکوک 22 پلە دەبێت.

هاوكات سبەینێ پێنجشەممە ، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 19 پلە دەبێت، لە سلێمانی 19 پلە، دهۆک 16 پله‌ و کەرکوکیش 21 پله‌ دەبێت.

كەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردووە، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت و نمەباران دەبارێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت.

651 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/25/2020 10:30:02 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ