ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوانی دیاری بزوتنەوەی گۆران دەستیان لەكاركێشایەوە
ئاڕاستە : هەردی حەسەن
دوابەدوای بەشداری کردنی بزووتنەوەی گۆڕان لە حکومەتی هەرێم ، دەنگی ناڕەزایەتی زۆر لە ناوکادیر و لێپرسراوانی ئەو حیزبە سەری هەڵداو تائێستا چەندان لێپرسراو و هەڵسوڕاو دەست لەکار کێشانەوەیان ڕاگەیاندوە .
لە دواین ڕاگەیاندنی دەست لەکارکێشانەوە بەکۆمەڵی ئەندامانی ئەو بزووتنەوەیە ( 26) هەڵسوڕاو لێپرسراوی دیاری گۆڕانن کە لە شاری ڕانیە دەستیان لە بزوتنەوە کشاندۆتەوە
ڕاگەیەنراوەکەیاندا کە بڵاویان کردۆتەوە ڕایانگەیاندووە "كۆمەڵێك كەسی بەرژەوەندیخواز دەستیان بەسەرگۆڕاندا گرتووەو گۆڕانیان بەلاڕێدا بردووە"
|