هەواڵ
نرخی‌ نەوت زیاتر به‌رزبووه‌وه‌
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د



بەیانی‌ ئەمڕۆ نرخی‌ نەوت لە بازاڕەکانی‌ جیهان بەرزبوونەوەی زیاتری‌ بەخۆیەوە بینی‌ و یەک بەرمیل نەوتی‌ برێنت ٤٦ دۆلاری‌ تێپەڕاند.

پێگەی inv تایبەت بە بواری نەوت و ئابوری بڵاویکردەوە، ئەمرۆ سێ‌ شه‌ممه‌  لەکاتی کردنەوەی بازاڕە جیهانیییەکانی تایبەت بە نەوت و زێر و دراو، یەک بەرمیل نەوتی‌ بڕێنت بە ٤٦ دۆلار و ٥٩ سەنت ماڵەی‌ پێوەکراوە.

هاوکات نرخی‌ یەک بەرمیل نەوتی‌ خاوی‌ ئەمریکی‌ بە ٤٣ دۆلار و ٦٢ سەنت ماڵەی‌ پێوەکراوە.

بەبڕوای‌ چاودێرانی‌ ئابوری‌، بەورزبوونەوەی‌ نرخی‌ نەوت پەیوەستە بە بەرهەمهێنانی‌ ڤاکسینی‌ کۆرۆنا کە کۆمپانیاکانی 'فایزەر' و 'بایۆنتێک' و 'مۆدێرنا'، گەیشتن بە ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان راگەیاند کە رێژەی کاریگەرییەکەیان  لە سەرووی  94%ە.
503 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/24/2020 10:27:26 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ