هەمەڕەنگ
به‌هۆی‌ برۆكانییه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتنی‌ لێ‌ ده‌كه‌ن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
سۆفیا جبانتیلی، كچێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵی قوبرسیه‌ و دانیشتووی ئه‌مریكایه‌ و كاری نمایش و مۆدێل ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی وایكردووه‌ سۆفیا جیاواز نیشان بدات برۆ پان و پڕه‌كانیه‌تی.

سۆفیا به‌ سروشتی خۆی خاوه‌نی برۆیه‌كی پان و پڕه‌ و جوانیه‌كی تایبه‌تی به‌ چاوه‌كانی به‌خشیوه‌ و تا ئێستا چاكی نه‌كردووه‌، ته‌نانه‌ت نێوانی هه‌ردوو چاویشی داپۆشیوه‌.

سۆفیا، خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك فانی تایبه‌ته‌ له‌ جیهان و به‌رده‌وام سه‌رسامی خۆیان بۆ شێوه‌ی برۆكانی ده‌رده‌بڕن، به‌ڵام له‌ كاتی چاوپێكه‌وتنیدا بۆ پرۆگرامی good morning britanin ئاماژه‌ ده‌دات به‌وه‌ی هه‌ندێك به‌هۆی جیاوازی شێوه‌ی برۆكانیه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ دووربكه‌وێته‌وه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ی كۆمێنته‌ سلبییه‌كان تا كاریگه‌ری له‌سه‌ری نه‌بێت.
814 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/23/2020 11:11:46 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ