هەواڵ
پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆک کۆمار بۆ د. ئه‌رسه‌لان بایز به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی (حاجی برایم)ی برایه‌وه‌
 ئاڕاستە


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح، ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/١١/٢١ پرسەنامەیەکی ھاوخەمی ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو حاجی برایم بایز ئاغا کرد.

دەقی پرسەنامەکە: 

برای به‌رێزم د. ئه‌رسه‌لان بایز
بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو حاجی برایم بایز ئاغا

به‌داخێکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی (حاجی برایم ئاغا)ی براتانم  پێگه‌یشت.

حاجی برایم وه‌کو ته‌واوی بنه‌ماڵه‌ تێکۆشه‌ره‌که‌تان که‌سێکی خه‌باتکار و خاوه‌ن هه‌ڵوێستی کوردانه‌ بوو و رۆڵی له‌و بواره‌دا دیار بوو، له‌ ئه‌رکی به‌رێوه‌بردنی کاروباری حکومه‌ت و ئیداریشدا که‌سێکی سه‌رکه‌وتوو و دڵسۆز بوو.

به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پرسه ‌و هاوخه‌می خۆم به‌ ته‌واوی بنه‌ماڵه ‌و که‌سوکاری خوالێخۆشبوو راده‌گه‌یه‌نم و خۆم به‌هاوبه‌شی خه‌می ئێوه‌ ده‌زانم، له‌ یه‌زدانی مه‌زنیش داواکارم کۆچکردوو به‌ به‌هه‌شتی خۆی شاد بکات.

انالله وانا الیه راجعون

د. به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆک کۆماری عێراق
64 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/21/2020 10:45:21 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ