هەواڵ
لە ڕۆژی شەهیدی یەکێتییدا ئاڵای یەکێتی تا نیوەداگیرا
 ئاڕاستە


١١/٢١هەموساڵێک ڕۆژی شەهیدی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە،کەیەکێتی خاوەنی ۲۰هەزارشەهیدزیاترە هەربەوبۆنەیە ئەمڕۆ لەبارەگای مەڵبەند ئاڵای یەکێتی تانیوە داگیرا.

هەڤاڵ جەزای سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەندی ۱ی ڕێکخستنی سلێمانی یەکێتی ڕایگەیاند، بۆ بەرز ڕاگرتنی گیانی پاکی شەهیدانی یەکێتیی و بەختکردنی ژیانیان لە پێناو بەرگریکردن لە خاکی پیرۆزی کوردستان و پاراستنی دەستکەوتەکان، لەمڕۆی یادی شەهیدی یەکێتییدا لە بەردەم بارەگای مەڵبەندی سلێمانی و لە درێژەی زنجیرە چالاکیەکانماندا و بە ئامادەبوونی هەڤاڵانم لە مەڵبەند و پۆلێک لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، ئاڵای حزبەکەمان بۆ نیوە داگرت.

لێپرسراوی مەڵبەند ڕاشیگەیاند،خاوەنی ۲۰هەزار زیاتر شەهیدین و لەهەموبستێک خاکی کوردستان  شەهیدمان داوەوشانازی بە حزبەکەمانەوە دەکەین و ڕێبازە پیرۆزەکەی شەهیدانیش بەرنادەین.

79 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/21/2020 3:49:55 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ