هونەر
خه‌لاَتی‌ باشترین ئه‌كته‌ری عه‌ره‌بی پێبه‌خشرا
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی سوری‌ موعته‌سه‌م نه‌هار ناسراو به‌ كه‌سایه‌تی "فارس له‌ درامای خۆشت نه‌وێم" بۆ ساڵی 2020 وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ری عه‌ره‌بی هه‌ڵبژێردرا.

بڕیاره‌ مانگی داهاتوو ئاهه‌نگی فێستیڤاڵی ئه‌ستێره‌كانی عه‌ره‌بی له‌ میسر به‌ڕێوه‌بچێت بۆ ساڵی 2020 و له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ فه‌رمی موعته‌سه‌م نه‌هار به‌ باشترین ئه‌كته‌ر له‌سه‌ر ئاستی ئه‌كته‌رانی درامای ته‌له‌فیزیۆنی عه‌ره‌بی ده‌ستنیشانكرا و بڕیاره‌ خه‌ڵات بكرێت.

له‌م باره‌یه‌وه‌ موعته‌سه‌م نه‌هار له‌ تویتێكدا وتی "ئه‌م خه‌ڵاته‌ باشترین سه‌ركه‌وتنی منه‌ سوپاس بۆ ئێوه‌ و بۆ هه‌وادارانم".

موعته‌سه‌م نه‌هار له‌دایكبووی ساڵی 1984، له‌ بواری یاسادا خوێندوویه‌تی به‌ڵام له‌ بواری هونه‌ری و نواندن توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتوو بێت و رۆڵی له‌ چه‌ندین درامادا بینیوه‌ و خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاته‌.
114 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/21/2020 11:42:08 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ