کۆمەڵایەتی
چۆن واده‌كه‌یت به‌رامبه‌ره‌كه‌ت تۆی‌ خۆش بوێت ؟
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
 چۆن وا ده‌كه‌یت كه‌سی‌ به‌رامبه‌ر تۆی‌ خۆش بوێت ، بوونی‌ هه‌ست به‌رامبه‌ر كه‌سێك ڕه‌نگه‌ زۆربه‌مان دووچاری‌ ئه‌وه‌ بووبێتینه‌وه‌ ، به‌لاَم ئه‌و هه‌سته‌ بشارینه‌وه‌ ، كۆمه‌ڵێك ڕه‌فتار یارمه‌تیت ده‌دات به‌رامبه‌ره‌كه‌ت هه‌مان هه‌ستی‌ تۆی‌ بۆ دروست بێت و تۆی‌ خۆش بوێت.
* چاو
به‌هێزترین رێگایه‌، بۆیه‌ گه‌ر بته‌وێت كه‌سێك رازی بكه‌یت پێویسته‌ یه‌كه‌مجار چاوت به‌كار بهێنیت.
* ئاشكرا نه‌كردنی هه‌ست له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا
توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه‌ خۆ قورسكردن كاریگه‌ری زۆره‌ و نابێت هه‌ر كه‌سه‌كه‌ت خۆشویست نا بێ راست هه‌ستی بۆ ده‌ر ببریت و پێی بڵێیت كه‌ خۆشت ده‌وێ و ده‌كرێت وابكه‌یت ماوه‌یه‌ك چاوڕێی ئه‌وه‌ بێت تا لێت ده‌بیستێت.
*زه‌رده‌خه‌نه‌
ئه‌مه‌ چه‌كێكی به‌هێزه‌ به‌تایبه‌ت بۆ خانمان پێویسته‌ ده‌م به‌ خه‌نده‌ بیت.
* بڕوابه‌خۆبوون
ئه‌مه‌ گرنگترین خاڵه‌، بۆ به‌ده‌ستهێنانی دڵی كه‌سێك پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و لێت رازی بێت، پێویسته‌ خۆت له‌خۆت رازی بیت.
* به‌ریه‌ككه‌وتن
دۆزینه‌وه‌ی هه‌لێك بۆ به‌ریه‌ككه‌وتنی‌ كه‌سه‌كه‌ ویان چۆن له‌ڕێگه‌ی‌ كاره‌وه‌ خۆتی‌ لێ‌ نزیك ده‌كه‌یته‌وه‌ .

334 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/21/2020 11:30:07 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ