ئابوری
دواخستنی‌ ناردنی‌ پڕۆژه‌ یاسای‌ پشكی‌ هه‌رێم موچه‌ دواده‌خات
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
بڕیارده‌ری‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌:دواخستنی ناردنی پرۆژەیاساکە بۆ ماوەی مانگ و نیوێک دەبێتە هۆی دواکەوتنی موچەی مانگی کانونی دووەمی ساڵی داهاتوو بۆ ماوەی هەفتەیەک بۆ دوو هەفتە.

لەمبارەیەوە ئەحمەد سافار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌ لێدوانێكدا رایگەیاندووە: "دواخستنی ناردنی پرۆژەیاساکە بۆ ماوەی مانگ و نیوێک دەبێتە هۆی دواکەوتنی موچەی مانگی کانونی دووەمی ساڵی داهاتوو بۆ ماوەی هەفتەیەک بۆ دوو هەفتە.

دەشڵێت:"پێویستە ڕێککەوتنەکەی هەولێر و بەغدا نوێ بکرێتەوە و دەستکاری بکرێت، چونکە بەشێک لە لایەنە شیعییەکان لەدوای پەسەندکردنی یاسای قەرزەکان ڕا و بۆچوونیان گۆڕیوە." 

ئاماژەی بەوەش كردووە: پشکی هەرێم لە یاساکە بەپێی ڕێککەوتن و لەسەر بنەمای دەستور و یاسای ئیدارەی وڵات دیاری دەکرێت و جەختی لەوەکردەوە کە لەدوای ناردنی پڕۆژەیاساکەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران "پێویستمان بە 45 ڕۆژ هەیە بۆ وردبینیکردنی."

ئەوەشی وتوە: "حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو شاندی باڵا دەنێرێتە بەغدا کە یەکێکیان سیاسییە و ئەوی تریان هونەرییە بە مەبەستی جێگیرکردنی پشکی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجە، بە شێوەیەک نیگەرانی موچەخۆرانی هەرێم بڕەوێنێتەوە ،لەبارەی کاتی سەردانەکەوە، سافار وتی، "بڕیارە بەمزوانە ئەنجام بدرێت، هەروەها شاندەکە تاوتوێی موچە مانگەکانی تشرینی دووەم و کانونی یەکەمی ئەمساڵیش دەکات."

ئەمەش  دوای ئەوە دێت ڕۆژی 15ی ئابی ڕابردوو، هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق ڕێککەوتن کە بەغدا مانگانە 320 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم بکات بۆ ماوەی سێ مانگ تا ئەو کاتەی ڕێککەوتنی کۆتایی دەکرێت لەسەر ماف و ئەرکی هەرێم لە پرۆژەیاسای بودجەی سالی داهاتوو کە ئەویش ڕادەستکردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانە.
269 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/21/2020 11:27:25 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ