هەمەڕەنگ
دایكان و باوكان..منداڵه‌كه‌ت فێری‌ ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ی‌ بكه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
دایكان و باوكان پێویسته‌ منداڵه‌كانیان پێش ته‌مه‌نی‌ "10"ساڵی‌ كۆمه‌ڵێك ڕه‌فتاریان فێر بكه‌ن ، تاوه‌كو له‌گه‌ڵی‌ گه‌ووره‌ ببن و له‌ ته‌مه‌نی‌ هه‌رزه‌كاری‌ و گه‌ووره‌بونیشیاندا دووچاری‌ هیچ كێشه‌یه‌كی‌ له‌و جۆره‌ ڕه‌فتارانه‌ نه‌بنه‌وه‌ .

ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ چین كه‌ دایكان و باوكان پێویسته‌ منداڵه‌كانیان ڕابهێنن له‌سه‌ری‌ :-

*وافێری‌ بكه‌ پێش كردنی‌ هه‌ركارێكی‌ ڕاوێژ به‌ دایك و باوكی‌ بكات ، تادوای‌ په‌شیمان نه‌بێته‌وه‌.
*له‌كاتی‌ چوونی‌ بۆ هه‌ر شوێنێك پێش چوونه‌ ژووره‌وه‌ی‌ له‌درگا بدات .
*فێر بكرێت قسه‌ له‌كه‌سانی‌ گه‌وره‌تر له‌خۆی‌ نه‌بڕێت .
*فێر بكرێت له‌كاتی‌ یارمه‌تی‌ دانی‌  سوپاسی‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی‌ بكات .
*فێر بكرێت قسه‌ له‌سه‌ر كه‌سانی‌ له‌خۆی‌ گه‌ووره‌تر نه‌كات ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌سفیش بێت .
*له‌كاتی‌ چوونی‌ بۆ میوانی‌ یان هاتنی‌ میوان بۆ ماڵتان پێویسته‌ فێری‌ میوانداری‌ بكه‌یت ئه‌گه‌ر ته‌نها به‌خێرهاتنیش بێت .
194 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/21/2020 9:58:45 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ